هەواڵە جۆراوجۆرەکان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە "داعش" بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراق ڕەوانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا، لەوانە: لە ترساندنی "کەرکووک" و نەبوونی ئیمکانی دەسەڵات بەسەر ئەم ناوچە گرینگەدا بە هۆی خۆڕاگریی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە تا داگیرکردنی مووسڵ، تەکریت و هەوڵ بۆ داگیرکردنی سامەڕا.
ئەگەرچی هێزەکانی سوپا، پۆلیس، ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان بە هاوڕێیەتیی لەگەڵ هەندێک لە عەشیرەکان لە هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونە لەگەڵ ئەم ترسە ماڵوێرانکەرە، بەڵام پێشڕەوی داعش بە هەبوونی ئەم هەمووە هێزانەی سوپا و ئاسایشەوە، زۆر جێگای پرسیارە و گومانە. بە گشتیی، مەسەلەی داعش دیاردەیەکی نوێی نییە و دوای ڕووخانی سەدام و بوونی القاعیدە لە عێراقدا، هەندێک لە هێزەکانی پێشووی وەفادار بە سەدام لە تەنیشت لقەکانی دیکەی القاعیدە، دەستیان دەکرد بە چالاکیی تیرۆریستیی.
دوای قەیرانی سووریا، سەرەداویی بەهێز دەستکەوت لەسەر یەکێتی لە نێوان ئەم هێزانە لەگەڵ هەندێک لە هێزە دەرەکییەکانی بەشداربوو لە سووریا کە دژی حکوومەت لەم وڵاتە شەڕیان دەکرد و دوای ماوەیەک ڕێکخراوەیەک بە ناونیشانی "دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام" بوونی خۆی ڕاگەیاند. هێرشەکانی "داعش" لە "ئەنبار" و "فەلووجە" ڕەنگدانەوەی زۆرتری بوو و ماوەیەک لەم ناوچانە مانەوە. بەڵام ئەوەی کە چۆن و بە چ شێوەیەک لەم ماوە کورتەدا توانیان بەسەر هەندێک لە ناوچەکە گرینگەکانی عێراقدا دەسەڵاتیان هەبێت بابەتەکە پێچاوپێچتر دەکات.
وادیارە ڕۆحییەی هێزەکانی سوپا و ئاسایش هاتۆتە خوارەوە کە نزیکەی 100 هەزار هێزی ئامادەبوو لە مووسڵ نەیانتوانیوە پێش ڕووخانی ئەم شارە بگرن. سیاسەتە نادروستەکان لە تەنیشت جۆری هەوڵسووکەوت لە نێوان گرووپە سیاسییەکان و حکوومەتی عێراق، کەشووهەوای سیاسی بەرەو لایەک بردووە کە هێرشەکانی لەم چەشنە، توانیان خۆیان لەسەر پێی ڕابگرن. هەروەها هەندێک لە نیگەرانییەکانیش لە بوونی بەشێک لە پەیوەندییەکان لە نێوان ئەندامانی ئەم گرووپە لەگەڵ هەندێک لە هێزەکانی عێراقی خرانەڕوو و هۆیەکەشی، چۆنییەتی پێشبینی نەکردنی هێرشێک لەم ئاستەدا لە لایەن "داعش" لە لایەن سوپای عێراقەوەیە.
وێدەچێت بە پێی ناوچەکانی ئەنبار، فەلووجە و نەینەوا کە دانیشتووانی سوننەن و لەگەڵ سووریا دراوسێیە، "داعش" بە شوێن ناوچەیەکی سەربەخۆدا دەگەڕێت. گەورەترین شاری عێراق دوای بەغداد، نەینەوایە و دەستداگرتن بەسەریدا مانای ئەوەیە کە "داعش" لە لایەن ناوخۆ و دەرەوە پشتیوانی دەکرێت.
وەکوو نووسەری ئەم دەقە، لەوبڕوایەدام ئەگەر بتوانن ناوچەیەکی سەربەخۆ پێک‌بێنن و بیپارێزن، حەتمەن هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر شوێنەکانی دیکەی عێراقیش بەربڵاوتر دەکەن. تەنیا رێگایەک کە ماوەتەوە، بەهێزکردنی یەکێتی لە نێوان هێزەکانی عێراقیدایە. هەروەها چاککردنەوەی هێزەکانی ئاسایش، چارەسەرکردنی گرفتە سیاسیی و ئیدارییەکان، چاوخشاندن بە کارکردی دەوڵەتیی قانوون و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی رێگەچارەیەک بۆ گرفتەکانی سوننەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق دایە.
پێکهێنانی هاوکاریی هاوبەش بۆ خۆڕاگریی لە بەرانبەر "داعش"دا دەبێت لە لایەن هەموو هێزەگانی هۆگر بە یەکپارچەیی عێراق جیددی بگیرێت چونکە ئەم گرووپە بۆ سەرتاسەری ناوچەکە، جێگای مەترسییە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پێگەی هێزەکانی خۆی لە ناوچە سنوورییەکاندا بەهێز کردووە و ئەوانەی کە لەم حکوومەتە داخوازیی یارمەتییان کردووە ڕووبەڕووی هاوڕێیەتیی ئەم هێزانە بوونەتەوە. بڕیاردان لەسەر چاودێریی لە هەرێمی کوردستانە و دوای ئەویش، هێزەکانی هەرێم هەر وەکوو ئەو سەردەمەی کە دژی سەدام لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا شەڕیان دەکرد ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ پشتیوانی لە یەکپارچەیی تەواوی عێراق بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردەوە لەو ناوچانەی کە پێویست بێت ئامادە بن. ئەوە پێویستی بە هاوڕێیی حکوومەتی ناوەندیی و داخوازیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقە.
ڕۆژنامەی شەرق، سەروتار، پێنجشەمە 22ی مانگی خورداد (جۆزەردان)ی 1393، ساڵی یازدەیەم، ژمارە 2037، لاپەڕەکانی 1 و2.
پێوه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران و کورده‌کانی عێراق پێشینه‌یه‌کی دوور و درێژی هه‌یه، به‌ڵام له ساڵی 1992ی زایینی و به دوای دامه‌زراندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێوه‌ندی دوو لایه‌ن که‌وتۆته بارودۆخێکی نوێ و به‌ستێنی پلان داڕشتن بۆ پێوه‌ندییه‌کی له‌سه‌ر بنه‌مای چوارچێوه‌یه‌کی تایبه‌ت و دیاریکراو و پاوه‌جێ له نێوان دوو لایه‌ندا پێکهاتووه.
ڕوون و ئاشکرایه که پێوه‌ندی تاران و هه‌ولێر له بواری ئابووری و فه‌رهه‌نگیدا شانبه‌شانی بواری سیاسی و ئه‌منی گه‌شه‌ی نه‌کردووه. وادیاره چه‌ند هۆکارێک له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شه نه‌کردنه کاریگه‌ر بوون. ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه چاو له‌و بابه‌ته بکه‌ین، گرینگ‌ترین هۆکاری گه‌شه‌نه‌کردنی ئه‌و پێوه‌ندییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرینگی پێنه‌دانی سیاسه‌توانانی هه‌ردوولا به گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کان له دیکه‌ی بواره‌کاندا. به‌تایبه‌ت وادیاره ڕوانێنی تاران له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له ژێر کاریگه‌ری ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌منی و ڕیاڵیستیدایه. به‌رپرسانی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، زۆر جار سه‌ردانی ئێرانیان کردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێرانی دیدار و چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام داوه. به‌ڵام پێوه‌ندی و هه‌ڵسوکه‌وتی فه‌رمی ئێران زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق ئه‌نجام ئه‌درێت. ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش جه‌نابی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له سه‌ردانی خۆی بۆ ئێران له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداری کرد. له‌و دیداره‌دا ڕێبه‌ری باڵای ئێران، هه‌موو ئیتنیک و ئایینه‌کانی عێراقی به برای نێزیکی ئێران و خاوه‌ن پێوه‌ندییه‌کی ڕێشه‌داری مێژوویی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران وه‌سف کرد. جه‌نابی بارزانیش ئێرانی به وڵاتێکی دۆست و نێزیک له گه‌لی عێراق ناوبرد و وتی که هه‌رگیز یارمه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئێران که له ڕۆژه دژواره‌کاندا به هانای خه‌ڵکی هه‌رێمه‌وه هاتن، له بیر ناکه‌ن. هه‌روه‌ها جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنهوهی فه‌رمی و ده‌ستبه‌کاربوونی جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار ڕۆحانی به‌شداری کرد. ئه‌و خاڵانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرای دیدار و گفتوگۆکانی دوو لایه‌نه، له ئاستێکی باڵادا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هێشتاکه لێڵ و نادیاره ئه‌وه‌یه که بۆچی ئه‌و دیدارانه نه‌بۆته هۆی گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه‌کان له دیکه‌ی بواره‌کاندا، بێ گومان بۆ تێگه‌یشتن له‌و بابه‌ته پێویستمان به تاوتوێ کردن و خه‌سارناسی بارودۆخی پێوه‌ندی ئێران و هه‌رێمی کوردستانه.
هه‌ولێر ئاماده‌یه که پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ تاران له هه‌موو بواره‌کاندا گه‌شه پێبدات. به‌ڵام جاروبار له به‌رانبه‌ر ڕوانگه‌ی یه‌کسه‌ر سیاسی ئێران‌دا، هه‌ڵوێستێکی هاوشێوه‌ی ئێرانی گرتووه.
بارودۆخێکی له‌م جۆره ده‌بێته هۆی دروست بوونی هه‌ندێ تێبینی له هزر و ئه‌ندێشه‌ی سیاسی به‌رپرسانی هه‌ردوو لا و وابیر ده‌که‌نه‌وه که له‌وانه‌یه په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کان له‌جێ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی دروست بوونی هه‌لومه‌رجێکی باشتر و به سوودتر، ئه‌نجامێکی نگریسی پێچه‌وانه‌ی پێشبینی نه‌کراوی لێکبکهوێتهوه.
ئێران وه‌کوو پشتگر و پشتیوانی گه‌وره و زێدی مێژوویی کورده‌کان نابێت، نیگه‌ران بێت له دروست بوونی بارودۆخی نوێ بۆ کورده‌کان له دیکه‌ی ناوچه‌کانی دراوسێیدا، چونکوو ئێران خاوه‌ن ده‌فرایه‌تییه‌کی زۆره بۆ کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر به‌شگه‌لێکی کوردستان، که به دڵنیاییه‌وه دیکه‌ی وڵاتانی درواسێ هه‌رێمی کوردستان له‌و دهفرایهتییانه بێبه‌شن. له لایه‌کی دیکه‌وه کورده‌کان باش ده‌زانن که له درێژایی مێژوودا ئێران زۆرترین یارمه‌تی کورده‌کانی داوه و نابێت به‌شداری کردنی تاران به نیگه‌رانییه‌وه لێکبده‌نه‌وه.
تاران له پراکتیکدا نیشانی داوه که پشتگری پاوه‌جێی له عێراق ده‌کات. به‌رجه‌سته‌ترین و گرینگ‌ترین نموونه‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌ورگێڕانی ئێران بوو له دروست بوونی ئیئتیلافی سیاسی له نێوان شیعه‌کان و کورده‌کان وه‌کوو پێکهاته پێویسته سه‌ره‌کییه‌کان بۆ سه‌قامگیربوونی پاوه‌جێ له عێراقدا.
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه که ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵ بدات بۆ پشتگری کردنی گرووپێکی تایبه‌ت ئه‌وا پشتگیرییه‌که‌ی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی ئیتنیکی و بارودۆخی ئه‌منی عێراق کاریگه‌ر ده‌بێت. له‌سه‌ر چه‌ندین هۆکاری جیاواز گه‌شه‌ی پێوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی ئێران و هه‌رێم گه‌لێک ئه‌نجامی پڕبایه‌خی بۆ گه‌لی هه‌ردوو لایه‌ن به‌دواوه ده‌بێت. بۆیه دۆزینه‌وه و گرتنه‌به‌ری هه‌ندێک ڕێکار بۆ گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه‌کان هه‌وڵێکی لوژیکی ده‌بێت. نفووزی ڕکابه‌ره ناوچه‌یی و ئه‌کته‌ره سهروناوچهییهکان له هه‌رێمی کوردستان له سوود و به‌رژه‌وه‌ندی تاران‌دا ناشکێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌وشه‌که بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش به هه‌مان شێوه ده‌ڕوات له ئاوه‌ها بارودۆخێکدا و به‌تایبه‌ت به دابه‌زینی ئاستی به‌شداریی کاریگه‌ریی ئێران له هه‌رێم، بژارده ستراتیژیکه‌کانی به‌رده‌ستی به‌رته‌سک ئه‌بێته‌وه و دهستپێوهڕاگهیشتنیشی له سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ته‌کنیکی و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره ناوچه‌یی و سهروناوچهییهکان که‌متر ده‌کاته‌وه.
به‌هۆی دۆخی ستراتیژیک و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له پێکهاته‌ی سیاسی عێراقدا، به‌ره‌و پێشبردنی هه‌رچه‌شنه سیاسه‌تێک له عێراق، به بێ به‌ستنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان سه‌ر ناگرێت. له بواری ئابووریدا هه‌ر دوو لایه‌ن زۆر ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ یه‌کتری ده‌ڕه‌خسێنن، جگه له‌وه‌ش، ڕه‌نگه له هیچ بوارێک‌دا وه‌کوو بواری فه‌رهه‌نگی به‌ستێنی پێوه‌ندی و هاوکاری له‌بار نه‌بێت.
هه‌بوونی خاڵی هاوبه‌شی مێژوویی و ڕه‌سه‌ن له نێوان ئێران و هه‌رێم لای که‌س شاردراوه نییه. به دڵنیاییه‌وه گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه‌کان له‌و بواره‌دا، ده‌توانێت یاریده‌ری گه‌شه و پێشکه‌وتنی هه‌ر دوو لایه‌ن بێت. شێوازی ئێستای په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ی پێوه‌ندی و هه‌ڵسووکه‌وتی نێوان گه‌لان له‌گه‌ڵ یه‌کتر به شێوه‌یه‌که بواری سیاسی ده‌ڕواته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بکاته‌وه بۆ گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه‌کان له دیکه‌ی بواره‌کاندا. واتا ئه‌وه ده‌وڵه‌ته‌کانن که له ڕێگای به‌ستنی پێوه‌ندی و دانیشتن و کۆبوونه‌وه و هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌کتر به‌ستێنی هاوکاری له بواره‌کانی ئابووری و فه‌رهه‌نگیدا پێکدێنن، به‌ڵام له بارودۆخێکدا که ده‌وڵه‌ته‌کان له ڕێگای جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ستراتیژییه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرن، ده‌کرێت ڕێگایه‌کی پێچه‌وانه بگیردرێته‌به‌ر. به‌تایبه‌ت له دونیای نوێ پێوه‌ندییه‌کان و گۆڕانکاری تۆکمه و مه‌زنی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێگا کراوه‌ته‌وه بۆ به‌ستنی پێوه‌ندییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه و نه‌ریتی ده‌وڵه‌تی.
بۆیه ده‌کرێت گه‌شه‌ی پێوه‌ندی نێوان گه‌لان له‌جێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بواری سیاسه‌ت بێت له‌لایه‌ن گرووپه ناحوکمی و مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه، به تایبه‌ت به له به‌رچاوگرتنی تێبینی و چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان ببه‌سترێت و به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک به‌ڕێوه‌ببردرێت تا ڕاده‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت بواری سیاسه‌تیش بۆ به‌ستنی پێوه‌ندی هان بدات و بیجوێنێت. به له به‌رچاوگرتنی پێوه‌ندی و هاوبه‌شییه فه‌رهه‌نگییه‌کان به‌ستێنێکی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و هه‌رێم له‌لایه‌ن که‌سایه‌تییه‌کانی زانکۆ، خوێندکاران، نوخبه‌کان و لێکۆڵه‌ڕان دا له‌به‌رده‌ستدایه. دامه‌زراندنی زانکۆ و ناوه‌ندی توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێران له هه‌رێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕکردنی خوێندکار و مامۆستا له نێوان زانکۆکانی هه‌ردوولا، دامه‌زراندنی کورسی زمانی کوردی له زانکۆکانی ئێران و بایه‌خدانی زیاتر به گه‌شه‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان و پێوه‌ندی نێوان شاعیر و هۆنه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی دوو لایه‌ن و سه‌رنجدان به بابه‌تی چاپ و بڵاوکردنه‌وه له ڕیزی گرینگ‌ترین ڕێکاره‌کانی گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندی دوو لایه‌نه. هاوکاری کردن له بواری گه‌شتیاری بۆنه فه‌رهه‌نگییه‌کان وه‌کوو جێژنی نه‌وۆز یان جێژنه ئایینییه هاوبه‌شه‌کان، به‌ڕێوه‌بردنی کێبه‌رکێ وه‌رزشی، هاوکاری نێوان هه‌واڵده‌ریی و میدیاکان و کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له خاکی یه‌کتر بۆ ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی باشتری هه‌واڵ و ڕووداوه جۆراوجۆره‌کان، ڕێکارێکی ڕێکوپێک و گونجاوه. بۆ جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ئاماده‌بوون و چالاکی هه‌واڵده‌ریی هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کان له خاکی یه‌کتر ده‌توانین ئاماژه بده‌ینه ڕوماڵ کردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناشیاو و ناڕێکوپێکی هه‌واڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه بڕواپێنهکراوهکان له‌لایه‌ن هه‌ندێک میدیاکانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا نه‌بوونی میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان له ئێران و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کاڵ و که‌موکورتی ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له میدیاکانی ئێران، وای ده‌نوێنێت که گوایه هه‌رێمی کوردستان به مه‌ودای هه‌زاران کیلۆمه‌تر له ئێران دووره. له ئه‌گه‌ری به تۆکمه کردنی چوارچێوه‌ی پێوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌کان، له بواره ئاماژه‌پێکراوه‌کانی ئه‌م نووسراوه‌یه‌دا، به‌ستێنی پێویست بۆ گه‌شه‌ی هاوکاری ئابووری دروست ئه‌بێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕێگا ده‌کرێته‌وه بۆ به‌دواداچوونی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کان و بۆ ئاستێکی باڵا به‌رز بکرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌کرێت ڕێگا و به‌ستێنی دیکه‌ش بۆ گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کانی دوو لایه‌ن بدۆزرێته‌وه. بێگومان زاڵبوونی ڕوانگه‌ی گه‌شبینانه، ده‌رفه‌ت ناسی، دڵ فراوانی و بایه‌خدان و ڕێزلێنانی دوو لایه‌نه له نێوان هه‌ولێر و تاران‌دا، ئاستی پێوه‌ندییه‌کانی ئێستا بۆ ئاستێکی باشتر و به‌سوودتر به‌رز ده‌کاته‌وه.
ڕۆژنامەی شەرق، پێنجشەمە 8ی ئایاری 2014 (18ی گوڵانی 1393ی هەتاوی)، ساڵی یازدەیەم، ژمارە 2011، لاپەڕەکانی 1 و 2.
هێشتا دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕووننەبۆتەوە و هاوپەیمانی شیعەکانی عێراقیش لەسەر کاندیدی خۆیان یەکڕانین. بەڵام بە پێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە سەردەمی ڕووخانی سەدام حوسێن دیکتاتۆڕی پێشووی عێراق پێکهاتووە، بە هۆی باروودۆخی پێکهاتەکانی عێراق، سێ بەرپرسیاریی سەرەکی ئەم وڵاتە لە نێوان سێ گرووپی شیعە، سوننە و کوردەکان دابەشکراوە. بە پێی ئەم ڕێککەوتنە، سەرۆک وەزیران بە شیعەکان، سەرۆک کۆمار بە کوردەکان و سەرۆکی پەڕڵەمانیش بە سوننەکان دەدرێت، بەڵام لە دابەشکردنەکانی حکوومەتیدا تەنیا سەرۆک کۆمار بۆ کوردەکانە و پلە و پایەکانی دیکە لە نێوان دوو گرووپەکەی دیکە دابەش دەکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە، لایەنە کوردییەکان بەو ڕێککەوتنە پابەندن و هیوادارین هەموو لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق بەم ڕێککەوتنە وەفادار بن. لەبەر پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی عێراق، هەموو گرووپەکان دەبێت پابەندی یاسای بنەڕەتی و ڕێککەوتنەکان بن کە پێشتر لە نێوانیاندا پەسەند کراوە. بەم حاڵەوە دەبێت چاوەڕوانی دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بین و لە ئێستاوە ناتوانرێت سەرکەوتنی "نووری مالکی" سەرۆکی وەزیرانی عێراق مسۆگر حیساب بکەین. مافی بێ شکی هەموو لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراقە کە حکوومەتی هاوبەشییان هەبێت و چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کە هاوبەشییەکی ڕاستەقینە پێک‌بێت. ئێمە پەیڕەوی هاوبەشییەکی ڕاستەقینەین و نە هاوبەشییەک کە وەکوو ڕابردوو گرفتی زۆری بۆ عێراق هێناوەتە پێشێ. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە ئێمە کۆمەڵگای کوردەکانی عێراق ڕێز لە یاسای بنەڕەتی دەگرین و ئەگەر پێکهاتەکانی شیعە کورسی زۆریان لە پەڕڵەمان بەدەست هێنا، مافی ئەوانە کە سەرۆک وەزیران لە لایەنی ئەوان بێت.
ڕۆژنامەی شەرق، ڕوانینی ناوخۆ، یەکشەمە 11ی ئایاری 2014 (21ی گوڵانی 1393ی هەتاوی)، ساڵی یازدەیەم، ژمارە 2013، لاپەڕەی 15.